له رۆژی 1/11/2017 ، ئاهه‌نگێكی رۆژنامه‌وانی و رۆشنبیری به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی له هۆڵی (مه‌تحه‌فی سریانی ) له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سازكرا. له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا، چه‌ندین گوتار خوێندرانه‌وه، له میانیاندا: گوتاری به‌رێز ره‌وه‌ند پۆلص سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی سریان و ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه تێیدا پیرۆزبایی له هاوكارانی رۆژنامه‌نووسانی سریان و كلدو ئاشور كرد‌و هیوای خواست له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتووبن وسوود له‌و پانتاییه ئازادییه كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه وه‌رگرن، ئاماژه‌شی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لی كلدوئاشوورو سریان كرد، ئاواته خواز بوو كه ئه‌م په‌یوه‌ندیانه په‌ره‌یان پێبدرێت، رۆژنامه‌نووسانی سریانیش ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه به هۆی تیرۆرستانی (داعش) تووشیان بووه تێپه‌رێنن. دواتر فلمێكی دیكۆمێنتاری ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی نمایشكرا.له دانیشتنێكی دیالۆگییدا هه‌ریه‌ك له راگه‌یاندنكار به‌هنام شمانی و د. بهنام عطاالله و سامر ئه‌لیاس و نووسه‌ر نوری پوترس و راگه‌یاندنكار شلیمون ئوراهم بابه‌تیان پێشكه‌ش كرد.
