ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان / لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان، رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 11/1/2017، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له باره‌گای سه‌ندیكا له شاری هه‌ولێر ، به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی هه‌ردوو راپۆرتی (19 – 20) ساڵی 2017 سازكرد له كۆنگره‌كه‌دا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و خۆشناف جه‌میل ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماده‌بوون.
له ده‌ستپێكی كۆنگره‌كه‌دا خۆشناف جه‌میل داتاكانی پێشێلكاری كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستاندا كراون، بۆ ئاماده‌بوان خسته روو ، كۆی گشتی پێشێلكارییه‌كان له تیرۆر‌و داخستن و گرتن و برینداربوون و لێدان و رێگه‌نه‌دان و هه‌ره‌شه و سوتاندن و تاڵانكردن، له ساڵی 2017 دا (137) حاڵه‌ت بوو كه به‌رامبه‌ر(230) رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كراون. له كۆتاییدا له‌لایه‌ن نه‌قیب و سكرتێر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن درایه‌وه.
تێبینی :
(له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه سكرتێری لێژنه‌ی داكۆكی حه‌مید به‌درخان ئاماده نه‌بوو ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌فه‌ركردنی بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی)
(ده‌قی هه‌ردوو راپۆرت)
