به‌مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌كردنی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له كاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی به‌شێك له‌مامۆستایان و ته‌ندروستكاران و خستنه رووی ئاماری ئه‌م پێشێلكارییانه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له كاتژمێر 4ی دواینیوه‌رۆی رۆژی 30/3/2018، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌گای ئه‌نجوومه‌ن له شاری هه‌ولێر رێكخست.
له ده‌سپێكی كۆنگره‌كه‌دا، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تیایا پێشێلكارییه‌كانی سه‌ركۆنه كردوو جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی رێزگرتنی رۆژنامه‌نووسان كرده‌وه، خوازیاری ئه‌وه‌ش بوو، رۆژنامه‌نووسان له ململانێی حزبی و لایه‌نگیری به دووربن و سه‌لامه‌تی خۆیان بپارێزن و پیشه‌ییانه كاربكه‌ن.
ئینجا محه‌مه‌د ئاكره‌یی سكرتێری لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی خوێندنه‌وه، كه تێیدا سه‌ركۆنه‌ی پێشێلكارییه‌كان كرابوو، داواش كرابوو پهنانه بردرێته به‌رگرتن و لێدانی رۆژنامه‌نووسان ، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری 35 ساڵی 2007 ــه. دواتر ئاماری پێشێلكارییه بۆ رۆژنامه‌نووسان. خرایه روو. له كۆتاییدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوێنه‌رانی
هۆیه‌كانی راگه‌یاندن درایه‌وه.
(ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش راگه‌یاندراوی سه‌ندیكایه)
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
پێشێلكارییه‌كانی ئه‌م دواییه سه‌ركۆنه ده‌كات
میدیاكارانی ئازیز...
له‌رۆژانی رابردوودا و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی به‌شێك له مامۆستایان و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ، به مه‌به‌ستی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه و چاككردنی باری بژێویان. به داخێكی گرانه‌وه چه‌ندین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندكاران روویاندا، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێیان دراو و ده‌ستبه‌سه‌ركران و كه‌ل و په‌له رۆژنامهوانیهكانیان شكێندران و مۆبایله‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌م جۆره كارانه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ریی و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستانی ژماره(35)ی ساڵی 2007.
ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ین، داواش له هاوكارانمان ده‌كه‌ین، پیشه‌ییانه كار بكه‌ن و له ململانێی حزبی و به سیاسیكردنی میدیا دوور بكه‌ونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان راستگۆیانه بگوازنه‌وه‌و متمانه‌ی (وه‌رگر) به‌ده‌ست بهێنن.
لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانه‌وه، له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كان دابنێن و رێز له كاری رۆژنامه‌گه‌ریی بگرن. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاش له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان (IFJ)، به‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ هاوكارانمان له‌م ده‌زگا رۆژنامه‌نووسییه نێوده‌وڵه‌تییه.
دووباره خوازیارین په‌یامنێران و نوێنه‌رانی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ، به پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و كاری پیشه‌یی پابه‌ند بن.
له‌كۆتاییدا.. داواكارین
1- په‌نا نه‌بردرێته به‌ر گرتن و لێدان و ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی كه‌لوپه‌لی میدیاكاران، چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستانه
2- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌لوپه‌له رۆژنامهگهرییهكان و مۆبایله‌كانی رۆژنامه‌نووسان بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
3- ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و په‌یوه‌نداره‌كان ، رێز له رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران بگرن و رێگری له ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌نووسیان نه‌كه‌ن.
4- لێپرسینه‌وه له‌وانه بكرێ كه ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
29/3/2018
