رۆژى 8/7/2016 به مه‌به‌ستى رووماڵكردنى خۆپیشاندانى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤیلاند له شارى سلێمانى له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه وێڕاى ئه‌وه‌ى رێگه‌نادرێت به تیمى كه‌ناڵه‌كانى (په‌یام ، زاگرۆس ، كه‌ى 24 ) خۆپیشاندانه‌كه رووماڵ بكه‌ن له هه‌مان كاتدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمى كه‌ناڵى (په‌یام ) و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى په‌یامنێر و كامێرامانه‌كه‌ى ده‌ده‌ن و دواى كاتژمێرێك ده‌ست به‌سه‌ركردنیان ئازاد ده‌كرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ل و په‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا ده‌گیرێت .
ئێمه له لیژنه‌ى داكۆكی له ئازادى رۆژنامه‌نووسی له سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرش و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵه‌كانى میدیا ده‌كه‌ین و نیگه‌رانین له‌و جۆره مامه‌ڵه و هێرشانه‌ى كه ده‌كرێنه سه‌ر میدیا و میدیاكاران كه راسته‌وخۆ پێشێلكردنى یاساى كارى رۆژنامه‌گه‌رى و بێرێزى كردنه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و ئازادى رادهبڕين له هه‌رێمى كوردستاندا .
هه‌روه‌ك داوا له لایه‌ن په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونى جددى بۆ ئه‌و هێرش و پێشێلكاریانه بكه‌ن كه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و ئازادى رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێن و سه‌رپێچیكارانى یاسا سزا بدرێن .
لیژنه‌ى داكۆكی له ئازادى
رۆژنامه‌نووس و مافى رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
هه‌ولێر 9/7/2016
